کڕین
بەراوردکردنی ئۆتۆمبێڵ
ڕێبەر
هەواڵەکان
هەڵبژاردنی زمان
united-states
English
iraq
عربي
کوردی
ئەپڵیکەیشنەکە دابەزێنە
بۆ بینینی گشت ئۆفەر و ئۆتۆمبێلەکان
playstoreappstore

کیا نازناوی " باشترین بەرهەمهێنەر" بردەوە لە مەراسیمی بەخشینی خەڵاتەکانی "ئۆتۆکار"ی بەناوبانگ بۆ ساڵی 2023

بڵاوکراوەتەوە لە: 4/27/2023
هاوبەشیکردنی لە:

-          گۆڤاری ئۆتۆکاری بەناوبانگ لە بواری ئۆتۆمبێل نازناوی بەرهەمهێنەری ساڵ دەبەخشێتە کیا بۆ ساڵی 2023

-          کیا ڕێز و پێزانینی بەدەستهێنا بەهۆی مۆدێلە جۆراوجۆرەکانی و ئەو بیرکردنەوە نوێو داهاتووئامێزەی کە پەیڕەویانکردووە

-          ئۆتۆمبێلی EV9 لە جۆری SUV کارەبایی چەندیەتی ئۆتۆمبێلەکانی کیا زیاتر دەکات

-          بەردەوامی بەدەست هێنانی خەڵاتەکان لەلایەن کیا، نیشانەیێکی دیارە بۆ ئەو گۆڕانکاریە ستراتیجییە خێرایانەی کە کۆپانیاکە هەنگاوی بۆ دەنێت بۆ ئەوەی ببێتە دابینکەری چارەسەری گواستنەوەی بەردەوام

لە بەرواری 27ی نیسانی 2023 ، لە شاری دوبەی، لە وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کیا لە ئاهەنگی خەڵاتەکانی ئۆتۆکار 2023 وەک 'باشترین بەرهەمهێنەر' دەستنیشانکرا، کە کۆنترین و کاریگەرترین گۆڤاری نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێلە لە جیهاندا، ئەم نازناوە بەناوبانگەی بە دەستکەوتەکانی کیا بەخشی لە مەراسیمێکی تایبەتدا کە لە سیلڤەرستۆن سیرکیت لە بەریتانیا بەڕێوەچوو کە ناوەندی وەرزشی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلە لە بەریتانیا.

بردنەوەی نازناوی "باشترین بەرهەمهێنەر" لەلایەن کیاوە، دوای زنجیرەیەک خەڵات و نازناو دێت کە براندەکە بە دەستی هێناوە دوای پابەندبوونی بەردەوامی براندەکە بە دیزاینی داهێنەرانە و دابینکردنی چارەسەری جووڵەی بەردەوام بۆ کڕیارانی. ئەمە لە کاتێک دایە کە لە مانگی ئازاردا کۆمپانیای کیا نوێترین و گەورەترین مۆدێلی خۆی لە جۆریSUV  لە ژێر ناوی EV9  تەواو کارەبایی ئاشکرا کرد کە لە کۆتایی ئەمساڵدا لە بازاڕەکاندا بەردەست دەبێت.

مارک تێکۆس، سەرنووسەری گۆڤاری ئۆتۆکار دەڵێت: کیا لە گەشتە گۆڕانکارییەکەیدا بڕگەیەکی بەرچاوی بڕیووە. دوو مۆدێلی خستە بازاڕەوە، لە جۆریSUV لەژێرناوەکانی  EV6 و Sorento، ئەم دوو ئۆتۆمبێلە بەردەوامن لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن. لە لایەکی ترەوە، ئەو متمانە ڕەهایەی کە دیزاینی Niro و Sportage هەیەتی، سەرنجی زۆری بۆ خۆی ڕاکێشاوە، و جیاواز دەرکەوتنی ئەم براندە بووە هۆی بەدەستهێنانی خەڵاتی “باشترین بەرهەمهێنەر”ی ساڵ، کە خەڵاتێکە تەواو شایەنی براندەکەیە.

هۆ سونگ سۆنگ، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کیا وتی: “خۆشحاڵییەکی بێئەندازەیە کە ماندوویی و بەهرەی هەموو کەسێک لە کیا لەلایەن دادوەرەکانی ئۆتۆکارەوە ناسێندرا بە پێشکەشکردنی خەڵاتی ‘باشترین بەرهەمهێنەر 2023’. مانگەکانی داهاتوو بە هەمان شێوە گرنگ دەبن بۆ کیا لەکاتێکدا ئێمە EV9، پێشەنگی SUV تەواو کارەباییمان، دەخەینە بازاڕی جیهانی، و بەردەوامین لە ئەرکەکەمان بۆ بوون بە دابینکەرێکی چارەسەری جووڵەی بەردەوام بە گەیاندنی 'جووڵەیەک کە ئیلهامبەخشە'.”

بەم دواییە ئۆتۆمبێلی Kia EV6 GT نازناوی “باشترین ئۆتۆمبێلی ئاست بەرز”ی لە خەڵاتی جیهانی ئۆتۆمبێلی 2023 بەدەستهێنا، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە کیا EV6 نازناوی “ئۆتۆمبێلی ساڵی 2022” و نازناوی “ئۆتۆمبێلی ساڵ”ی ئەوروپای بەدەستهێنا. لە مانگی نیساندا ئۆتۆمبێلی کارەبایی کیا نیرۆی پلاگینی هایبرید خەڵاتی دیزاینی خاڵی سووری بەدەستهێنا.

بە ستراتیژی جیهانی بۆ دروستکردنی 15 ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی تا ساڵی 2027 و بەدەستهێنانی فرۆشی جیهانی 1.6 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە جۆری EV تا ساڵی 2030، کیا تەواو پابەندە بە زیاتر بەهێزکردنی پێگەی خۆی وەک براندێکی پێشەنگ لە بازاڕی جیهانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی. EV9 کە لە کۆتایی ئەمساڵدا دەگاتە بازاڕە جیهانییەکان، لەسەر پلاتفۆرمی مۆدیۆلاری جیهانی کارەبایی پێشەنگ (E-GMP) پەرەی پێدراوە و گەواهیدەری سەردەمێکی نوێی جووڵەی بەردەوامی نوێیە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای بەرز.